به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حەسەن ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕو چوارشەممە وێڕای شیکردنەوەی ئامانجی سەفەرەکەی بۆ ڤێتنام و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە تاران وتیشی: وڵاتانی دراوسێ و ئاسیایی لە باری فەرهەنگی، زانستی، تەکنۆلوژیک و ئابووری بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران گرینگن.
حەسەن روحانی وتی : ڤێتنام لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە بواری ئابووری بە دی هێناوە و پێوەندی باشی لەگەڵ ئێران هەیە و تاران بە نیازی پەرەی پێوەندی هەمەلایەنە لە هەموو بوارەکان بەتایبەتی دانی خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری بە ڤێتنامە.
روحانی هەروەها مالیزی بە وڵاتێکی ئیسلامی بە هەبوونی پێوەندی باش لەگەڵ ئێران زانی و وتی : لە سەفەر بۆ مالیزی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەموڵاتە سەبارەت بە بنیات نانی پێوەندی دوو وڵات لە بواری فەرهەنگی، ئابووری، زانستی و تەکنۆلۆژ و پرسەکانی جیهانی ئیسلام و ناوچە وتووێژ دەکرێت.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆگەی وتووێژی هاوکارییەکانی ئاسیا ACD لە تایلەندیش وتی : ئامانجی ئەم کۆگەیە پەرەی هاوپشتی و هاوکاری وڵاتانی ئاسیایی بووە و ئێستا ئاسیا وەک شەریکێکی گرینگ بۆ دەسەڵاتدارانی ئابووریی جیهانە.
حەسەن روحانی وتیشی : لێکدانەوەی ئامانجگەلێکی وەک ئاو، وزە، ئاسایشی خۆراکی، پێوەندییەکان، گەشتیاری، پەرەی مرۆیی و پەرەی پاوەجێ لە تەوەرەکانی دیکەی دامەزرانی کۆگەی وتووێژی هاوکارییەکانی ئاسیایە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەکەم قۆناخی سەفەری دەورەیی خۆی بۆ سێ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، تارانی بەرەو هانۆی پێتەختی ڤێتنام بە جێهێشت....
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٦
News ID: 783627
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر گرینگایەتی بەژی ئاسیا لە سیاسەتی دەرەوەیی کوماری ئیسلامیی ئێران، پێداگری کرد .